Skip to the content

هەواڵەکان

کـۆلێـژى پزیشکـى زانکـۆى گەرمیـان لە ڕێکـخراوى کۆلـێژە پزیشکییەکـانى زانکۆکـانى جیهان تۆمارکرا

بەشێوەیەکى فەرمى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى گەرمیان لە ڕێکخراوى کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکانى جیهان تۆمارکرا، بەمەش کارئاسانى بۆ دەرچوانى ئەو کۆلێژە دەکرێت بۆ ئەوى لە دواى دەرچون درێژە بە خوێندن بدەن و بەشدارى لە پرۆگرامەکانى ڕاهێنان لە زانکۆکانى جیهاندا بکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی وۆرکشۆپێک سازدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تایمس هایەر ئیدوکەیشن وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەستنەوەی سیستمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە ڕیزبەندیە جیهانییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی ڕیزبەندی نیشتمانی بەپێی ستانداردە ناوخۆیی و جیهانیەکان سازکرد.

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوى پەرلەمان لە عێراق کۆدەبێتەوە

ڕێکخراوی پەرلەمان لە عێراق پڕۆژەیەک بە ناوى "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنییە کە پلاتفۆرمێکی پەروەردەی مەدەنیە بۆ عێراق" ئەنجامدەدات، لەو چوارچێوەیەشدا پێشوتر ڕاوبۆچونى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەى پرۆژەکە بەهەند وەرگیراو لە رێوڕەسمێکیشدا پرۆژەکە ڕاگەیەنرا.

کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى ڕەشنوسى سەنتەری ڕاوێژکارى زانکۆیی بەڕێوەچوو

بەئامانجى دەوڵەمەندکردنى (سێنتەرى ڕاوێژکارى زانکۆیی) تایبەت بە ڕێنوێنیکردنى لایەنى جیاوازەکانى قوتابیان و خوێندکاران و وانەبێژان و دەستەى بەڕێوەبردنى زانکۆ، لەلایەن دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى کۆبونەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەچو.

ڕێکخراوى عەرەبى بۆ پەروەردە، سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

لەپاى هەوڵەکانى وەک کەسایەتییەکى کاریگەر لەبوارى خوێندنى باڵا و خزمەتکردن بە پرۆسەى خوێندن و فێکردن لە زانکۆکانى کوردستان لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوو، ڕێکخراوى عەرەبى بۆ پەروەردە، قەڵغانى ئاڵتونى دەبەخشێتە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

بە ئامادەبونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا، پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ڕاگەیەندرا

بەئامادەبونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا.

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا بە دەرچوانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەێنێت، شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٣/٩/٩) سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت و ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.