لە یانزەهەمین ڕێوڕەسمى دەرچووانى زانکۆى تیشکى نێودەوڵەتى، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: چاوەڕوانیمان لە زانکۆ تایبەتەکان ئەوەیە بە ئاستێکی زانستی بەرز و بەپێی ستانداردی ئەکادیمی خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن.
هەواڵەکان
وەزیرى خوێندنى باڵا: کەیسى شەهیدکردنى مامۆستایانى زانکۆى سەڵاحەددین، کەیسی وەزارەتەکەمان و هەموو خەڵکى کوردستانە
وەزیرى خوێندنى باڵا دڵنیایی دەدات بەغەدر شەهیدکردنى مامۆستایانى زانکۆى سەڵاحەددین، هەرگیز کاریگەرى نابێت لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەرزکردنەوەى کواڵێتى و ڕیفۆرم و چاکسازى لە سێکتەرى خوێندنى باڵا.
وەزیرى خوێندنى باڵا لێخۆشبوون لە ڕسوماتى پشتگیرى دەرچوون، بۆ بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى دەردەکات
بە مەبەستى سەرپەرشتیکردنى پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتى تایبەت، لێخۆشبوون لە وەرگرتنى ڕسوماتى پشتگیرى بڕوانامەى دەرچوون، بۆ دەرچووانى بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکرێت،
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپێناو پاراستنى ناوەندەکانى خوێندن و شکۆى مامۆستایان و ژینگەى خوێندن ههموو ههوڵێك دهدات
بە سەرپەرشتى د. ئارام محهمهد قادر، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت، کۆبوونەوەى نا ئاسایى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لهبارەى کەیسى مامۆستایانى بە غەدر شەهید کراو.
وەزارەتى خوێندنى باڵا شایستەى دارایى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دابەش دەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوویى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا سەرجەم بۆنە و چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆکانى کوردستان ڕادەگرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا ماتەمینى سەرتاسەرى لەسەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان ڕادەگەیەنێت و چەند بڕیارێکیش لەبارەى بۆنەو چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەردەکات.
![](/media/13006/2-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133008231790000000)
بە خستنەڕووى سیستهمە ئەلیکترۆنییەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتى هایتێکس بەشدارە
وەزارەتى خوێندنى باڵا بە مەبەستى ئاسانکارى و کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دامەزراوەکانیدا، سیستهمى ئەلیکترۆنى جێبەجێ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتى هایتێکس بۆ تەکنەلۆجیا سیستهمە ئەلیکترۆنییەکانى دەخاتەڕوو.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی: زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان هاوبەشى گرنگن بۆ ڕیفۆرم و گۆڕانکارى
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند پێویستە زانکۆکانى کوردستان ببنە سەرچاوەى پاراستنى ڕەسەنایەتى و بەهاکانى پرۆسەى خوێندن، بەشێوەیەک خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەى زانستی لەسەر بنەمای کواڵێتى و بونیادنانی کارامەیى و پەرەپێدانی توانای داهێنان بێت.
وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنانى جۆراو جۆر بۆ ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەکاتەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا: بڕى ١ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، بۆ پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى تەرخان دەکەین