وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند پێویستە زانکۆکانى کوردستان ببنە سەرچاوەى پاراستنى ڕەسەنایەتى و بەهاکانى پرۆسەى خوێندن، بەشێوەیەک خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەى زانستی لەسەر بنەمای کواڵێتى و بونیادنانی کارامەیى و پەرەپێدانی توانای داهێنان بێت.
هەواڵەکان
وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنانى جۆراو جۆر بۆ ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەکاتەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا: بڕى ١ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، بۆ پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى تەرخان دەکەین
وەزارەتى خوێندنى باڵا ستراتیجی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی ئامادە دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکردنى پڕۆژەى (بۆردى ڕاوێژکارى ئەکادیمى و پیشەسازى) بۆ بەستنەوەی زیاتری ئەکادیمیا و ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و کەرتەکانى تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا: بۆ خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى، سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئێران وەردەگرین
وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هەماهەنگى زانستی و ئەکادیمی ئێمە لەگەڵ زانکۆ ئاست بەرزەکانی ئێران لە ئاستێکى باشدایەو مەبەستمانە بۆ ڕیفۆرم لە خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى سوود لە ئەزموونەکانیان وەربگرین.
وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆزدە پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەیهنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سهڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیهنێت.
ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ تیمی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان کۆبۆوە
وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: دواى تێپەڕبوونى سێ ساڵ لە تەمەنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کاتیەتى هەڵوەستە و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەو کارانە بکەین کە لە چوارچێوەى پلانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان دیارى کراوە
خەڵاتى ڕێزلێنان بە ١١٩ مامۆستای خانەنشین و پرۆفیسۆر لە زانکۆى سەڵاحەددین بەخشرا
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت ماندووبوون و شەونخوونى مامۆستایانى خانەنشینى زانکۆکانى کوردستان، لەلایەن حکومەتى هەرێم جێگەى فەخر و شانازییە.
پێداچوونەوە بە ئەرک و کارى سهنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆکان دەکرێت
كۆبوونهوهیهكی تایبهت به پێداچوونەوە بە کاری سهنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بهڕێوهچوو، بەڕێوهبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ڕایگهیاند دەبێ پێکهاتەى سهنتەرەکان ڕەنگدانەوەى پێداویستى قۆناغەکە بێ لە کوردستاندا
وۆرک شۆپێک بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەڕێوەچوو
بە بەشداریى نوێنەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەى دەسپاکى و undp، وۆرک شۆپێک بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەڕێوەچوو.