Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە  زانکۆى کۆیە بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی، لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی لە زانکۆی سۆران دەستی بە کارەکانی کرد كه‌ تایبەتە بە توێژینەوەی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و  بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كاره‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌ بەردەوام دەبێت.



کونسوڵى بەریتانیا پشتیوانى پڕۆژە زانستییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: لە بوارى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، نزیکەى (٥٠) پڕۆژەى زانستى هاوبەشمان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.

وەزیرى خوێندنى باڵا لە‌گە‌ڵ ژمارەیەک خوێندکارى زانکۆى ڕاپەڕین کۆبۆوە‌‌

د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،بەئامادەبونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى پێشوازی کرد لەژمارەیەک خوێندکارى زانکۆى ڕاپەڕین.

پەیامی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ شەستهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

پەیامی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ شەستهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

كار بۆ کاراکردنى چالاکییە وەرزشیەکان لە زانکۆکان ده‌كرێت

بۆ بایەخدان بەچالاکییە وەرزشیەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتى بریکاری وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەڕێوە چوو.

شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی زاخۆ بەڕێوە چوو

لە زانکۆی زاخۆ شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد کە نزیکەی (٩٠) توێژینەوە لەلایەن توێژەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش کراوە، لە بوارەکانی فۆلکلۆری کوردی و ئەدەب و زمان و مێژوو و جڤاک و کەلەپوور.

وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى کونسوڵخانەى یۆنان لە هەولێر دەکات

بە مەبەستى پەرەپێدانى هەماهەنگى و پەیوەندى زیاتر لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى یۆنان، وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى کونسوڵخانەى گشتى یۆنان لە شارى هەولێر دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سیستمى ئەلیکترۆنى بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەکان پەیڕەو دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند ساڵێکە سیستمى ئەلیکترۆنى بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەکان پەیرەو دەکات و سەرجەم مامەڵەکانى یەکسانکردن بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خوێندکاران و قوتابیانى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رکرد

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیار درا، ڕێگه‌ به‌ هیچ خوێندكارێكی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆكانی كوردستان نه‌درێت میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه‌ و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكه‌ن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.