Skip to the content

هەواڵەکان

کونسوڵى گشتی بەریتانیـا پشتیوانى لە پرۆژە زانستییەکانى وەزارەتى خوێندنى بـاڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لەبوارى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، وەزارەتەکەمان چەندین پڕۆژەى زانستى هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى بەریتانیا هەیەو بەردەوامى پێدەدات.

خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکی بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان كە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن دەركرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى تایبەت بە ڕەوشى خوێندن و ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن، چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکردووە.

نۆیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانکۆکانى پۆلیتەکنیکى هەولێر و تیشک دەستى بەکارەکانی کرد

نۆیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانکۆکانى پۆلیتەکنیکى هەولێر و تیشک بە ئامادەبونى د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا دەستپێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا) لە زانکۆ حکومییەکانى کوردستان کردو بڕیاریدا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا دەستپێبکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و کۆرسی راهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەرانو مامۆستایانى وەزارەت ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا کورسی خوێندنی ماستەر و ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان، بە ناونیشانی (Orange KnowledgeProgramme) راگەیاندوە.

 

پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی خوێندنی بەشە ئاینییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا دەکرێت

لە زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم ڕاگران و سەرۆکی بەشە ئاینیەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

پەخشى ڕادیۆی زانکۆی سەڵاحەدین دەستى پێکردەوە

لە مەراسیمێکدا کە بەئامادەبونى د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لە ڕۆژى جیهانى ڕادیۆدا، ڕادیۆی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر دەستى بە پەخشى ئاسایی خۆى کردەوە.

حەوت زانکۆى کوردستان یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن

لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەریەک لە زانکۆکانى (کۆیە، سۆران، گەرميان، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕين و چەرموو)، یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنیان وەک نەخشە ڕێگای کارکردنیان ئیمزاکرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا ڕادەگەیێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى ٢٠٢٣ رادەگەیەنێت.

تاقیكردنەوەی توانستی زمانی كوردی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا دادەڕێژرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى ئەنجامدانى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى، سیاسەتى گرنگیدان بە زمانى کوردى دادەڕێژێت.