Skip to the content

هەواڵەکان

دووەمین فیستیڤاڵی زانستی و کەلتووری زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بە چاودێریی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دووەمین فیستیڤاڵی زانستی و کلتووری زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ سەنتەرەکانی زمان: نەزاهەتی زانستی کارەکانتان بپارێزن

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکی سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزى زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ماوەی کارەکانتان هەوڵی زۆرتان داوە بۆ پاراستنی کواڵێتی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی سەنتەرەکانی زمان.

چوارەمین كۆنفرانسی ئه‌ندازیاریی گەیاندن و زانستى کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو

بە چاودێرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە زانکۆى جیهان-هەولێر چوارەمین كۆنفرانسی زانستیى نێوده‌وڵه‌تی لە بوارى ئه‌ندازیاریی گەیاندن و زانستى کۆمپیوتەر دەستى بە کارەکانى کرد.

وەزیرى خوێندنى باڵا: یەکێک لە گرفتە گەورەکانی توێژینەوەی زانستی لەکوردستان، نەبونی بودجەی تایبەتە بە توێژینەوە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: گرنگە پێکەوە گفتوگۆ بکەین بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمێکی زانستی بۆ تۆمارکردنی هەمو ئەو داتایانەی کە لە ئەنجامی پراکتیزەکردنی کاری پزیشکییەوە دروست دەبن، بۆئەوەی توێژەرانمان بتوانن دەستیان بگاتە ئەو داتایانە و لە ڕێگای شیکردنەوە و ڕاڤەکردنیان هەم توێژینەوەی ئاست بەرز بەرهەم بهێنن و هەم هاوکاربن بۆ پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وڵاتەکەمان.

چوارەمین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بایۆلۆجى و زانستە تەندروستییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو

د.خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدوداچوون ڕایگەیاند: لە ئاییندەیەکى نزیکدا لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گرانتێکی نوێ بۆ توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیه‌ندرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا: کایەی ئەکادیمی بەبێ بەشداری کارایی خانمان لاسەنگ و نایەکسانە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە کاتیكدا لە (٥٧٪)ی خوێندکارانی زانکۆکان لە ڕەگەزی مێ پێکدێن، بەڵام لە ناو مامۆستایاندا ڕێژەی خانمان تەنها (٣٣٪)یە، لە سەرکردایەتی دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا ڕێژەکە یەکجار کەمە.

ئاسانکارى بۆ خوێندکارانى کورد لە ئۆکرانیا دەکرێت

د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە ڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕوویان لە زانکۆکانى ئۆکرانیا کردووە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانى کوردستان.

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانى زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هیوام وایە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی زانکۆیەکی حکومی تایبەتمەند بە بوارەکانی خوێندنی پزیشکی لە شاری سلێمانی دابمەزرێنین.