Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری لەبارەی پەڕینەوەی قوتابیان دا

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ پرسی پەڕینەوە (عبور) بۆ خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان، تەنها لەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندن تیایدا دەگۆڕێت بۆ بۆلۆنیا پرۆسێس بڕیارى پێویستى دەرکرد.

وەزیرى خوێندنى باڵا لە ئەمریکا: بەها و بنەمای هاوبەشمان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەهاو پرەنسیپی هاوبەشمان هەیە، دەتوانین چوارچێوەی ڕیفۆرمی خوێندن بکەینە هۆکارێک بۆ کاری هاوبەش و پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی ئەو بەها و پرەنسیپە هاوبەشانە."

ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌ سێکتەرى پەروەردە و خوێندنى باڵا هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن

لە سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەگەڵ بەرپرسانی خوێندنی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبۆوە.

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەکادیمی، لە وڵاتی ئەمریکایە

بەمەبەستى سەرخستنى هەنگاوەکانى پڕۆسەى ڕیفۆرم لە کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئەمریکا، لەگەڵ زانکۆکانى ئەو وڵاتە و بەرپرسانى حکوومى کۆبووەوە.

پێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە پۆرتاڵى خزمەت، خزمەتگوزارییەکانى فراوانتر دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە چوارچێوەى بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوەکانى و باشترین خزمەت بەکەمترین کات، جۆرى خزمەتەکانى لە "پۆرتاڵى خزمەت"ى حکوومەتى هەرێمى کوردستان فراوانتر دەکات.

پزیشکان و مامۆستایانی ئاینی لە کۆڕبەندێکدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن

بە سەرپەرشتیی کۆڕبەندی نەسیم، زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، کۆڕبەندی پزیشکیی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

زانکۆیی تێمپڵی ئەمریکی وۆرکشۆپێکى لە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان ئەنجام دا

وۆرکشۆپێک لەبارەى پزیشکىی فریاگوزارى و هەماهەنگىی نێودەوڵەتى لە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٢٢ پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ٢٢ پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت.

نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە لە هەولێر و سلێمانى ڕێز لە وەزیرى خوێندنى باڵا دەنێن

لە بەرانبەر بەخشینى داهاتى کەمپینى کتێبەکەى بە نەخۆشانى شێرپەنجە، نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە لە هەولێر و سلێمانى، سوپاس و ڕێزلێنان پێشکەش بە دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن.

چوارەمین کۆنفراسى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانستى لەزانکۆى زاخۆ بەڕێوەچوو

بە چاودێرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چوارەمین کۆنفراسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانستى پێشکەوتو لەزانکۆى زاخۆ بە هەماهەنگى زانکۆکانى (زاخۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، التقنیة الشمالیة، الموصل) بەڕێوەچو.